ئێمە لە BABET.PLUS ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی تۆ دەگرین و پابەندین بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت. ئەم بەشە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن زانیارییەکانت کۆدەکرێنەوە و بەکاردەهێنرێن.
بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین، ڕەنگە داوای ئەم زانیارییانە بکەین:
زانیاری هەژمار: ناو، ژمارەی مۆبایل، و ناونیشانی ئیمەیڵ.
شوێنی جوگرافی (Location): تەنها بۆ ئەوەی نزیکترین دوکان، چێشتخانە، یان کاڵاکانت پیشان بدەین و پرۆسەی گەیاندن ئاسان بکەین.
وێنە و میدیا: تەنها کاتێک کە تۆ خۆت ڕیکلام دادەنێیت و وێنەی کاڵاکانت بەرز دەکەیتەوە.
زانیارییەکانی تۆ بەکاردێن بۆ:
بەڕێوەبردنی هەژمارەکەت و دڵنیابوونەوە لە ناسنامەت.
ئاسانکاری پەیوەندی نێوان کڕیار و فرۆشیار.
ناردنی ئاگادارکەرەوە (Notifications) دەربارەی نوێکارییەکان و ئۆفەرەکان.
باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لە ناو بەرنامەکەدا.
ئێمە بە هیچ شێوەیەک زانیارییە کەسییەکانی تۆ نافرۆشین بە هیچ لایەنێکی سێیەم. زانیارییەکانت تەنها لای ئێمە دەمێننەوە، مەگەر لەو حاڵەتانەی کە یاسا داوای بکات یان بۆ پاراستنی مافی بەکارهێنەرانی تر پێویست بێت.
ئێمە نوێترین تەکنەلۆژیا و ڕێگەی سیکیوریتی بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی داتاکانت لە هەر دەستکاریکردن یان دزەپێکردنێکی نایاسایی.
تۆ مافی ئەوەت هەیە لە هەر کاتێکدا بێت زانیارییەکانت دەستکاری بکەیت، یان داوای سڕینەوەی هەژمارەکەت و زانیارییەکانت بکەیت لە ناو سیستمەکەماندا.